٦ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٠:٠٥
سیخوڕی کردنی کۆمپانیەکی ئیسرائیلی بەسەر تەلەفۆنی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکانەوە

کۆمپانیای "NSO"ی ئیسرائیلی بانگەشەی ئەوە دەکات کە پڕۆگرامێکی سیخوڕییان بەناوی "پێگاسوس" دروست کردوە و لەڕێیەوە تەلەفۆنی ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانەیان ھاک کردوە کە لە دەرەوەی وڵات کار دەکەن

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -کۆمپانیای ئەپڵ ھۆشداری داوەتە ١١ دیپلۆماتکاری ئەمریکا لە ھاک کردنی تەلەفۆنەکانیان لە چەند مانگی رابردوودا لەلایەن پێگاسوسەوە.

ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییانە لە ئوگەندا و وڵاتانی دیکەی رۆژھەڵاتی ئەفریقا کار دەکەن.

لەوبارەیەشەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ژمارەیەک کۆمپانیا کە یەکێکیان "NSO"یە، لە مانگی رابردوودا بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بەسەر دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان، خراونەتە لیستی رەشەوە.

342/